کوردستانی

کێشەی کارەبای سیتییەکان دەگەیەندرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی کارەبای سیتییەکان دەگەیەندرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ناڕەزایەتیی دانیشتووانی سیتییەکان بەردەوامی بۆ لابردنی سیستمی پریپەیدی کارەبا، پارێزەری دانیشتووانی سیتییەکان دەڵێت "نووسراو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە".

سانا کەمال، پارێزەری دانیشتووانی سیتییەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ لابردنی سیستمی پریپەیدی کارەبای ستییەکان، چاوەڕێی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەین نووسراویان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە".

پارێزەری دانیشتووانی سیتییەکان ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نەیەتەوە، ناتوانین هیچ کارێکی دیکە بکەین".

نزیکەی مانگێکە کارەبای بەشێک لە سیتییەکان بووەتە سیستمی پریپەید و ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانی دانیشتووانی سیتییەکان و دەڵێن "پارەیەکی زۆری دەوێت و کرێی کارەبا زۆردەکەوێت لەسەرمان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan