کوردستانی
مۆلیدەیەک تەقییەوە و دوو کەسی بەسەختی بریندارکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایدەگەیەنێت بەهۆی تەقینەوەی مۆلیدەیەکی کارەباوە دوو کەس بە سەختی برینداربوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئابی 2023 بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "کافتریایەک هەیە لە نزیک باخچەی ئاژەڵانی دهۆک و لە دەرەوەی ئەو شوێنە مۆلیدەیەکیان هەیە کە کارەبایان بۆ دابیندەکات".
باسی لەوەشکردووە "بارودۆخی ئەو دوو کەسەی بەهۆی تەقینەوەکەوە برینداربوون باش نییە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن و لەژێر چارەسەری پزیشکیدان".
روونیشی کردووەتەوە "هۆکاری تەقینەوەکە دیارنییە و ئەو دوو بریندارەی رووداوەکە هەردووکیان خێزاندارن و خەڵکی دهۆکن، تەمەنیان لە نێوان 20 تاوەکو 30 ساڵیدایە".
ر.ع
ر.ع