کوردستانی
لە خانەقین هەلی کار راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پەیمانگای هونەرە جوانەکانی خانەقین پێویستی بە چەند پسپۆڕێکی تایبەت هەیە لە چەندین بواری جیاوازدا و بۆ ئەمەش ئاگادارییەکی بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بڵاوکردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئابی 2023 پەیمانگای هونەرە جوانەکانی خانەقین ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوای چەند پسپۆڕییەکی تایبەت دەکات تاوەکو بەشێوازی گرێبەست دایان بمەزرێنێت و دەستبەکاربن لەو پەیمانگایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە "هەریەکە لە پسپۆڕییەکانی مامۆستای زمانی کوردی و مامۆستای زمانی عەرەبی و کارمەند بۆ بەشی کارگێڕی پێویستن و هەلی کارەکەش بۆ ئەمساڵی پرۆسەی خوێندنە".
لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە "ئەو کەسانەی هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن و حەز بە دامەزراندن دەکەن بە شێوازی گرێبەست دەتوانن رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، بەرواری 31ی ئاب لە کاتژمێر 9 تاوەکو 11ی بەیانیی سەردانی بینای پەیمانگاکەمان بکەن و سیڤییەکانی خۆیان پێشکەشبکەن".
ر.ع
ر.ع