کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەییەوە
مەودا میدیا - 
 
بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەیی رایدەگەیەنن کە چەند رۆژێکە کەسێک بە ناوی بنەماڵەکەی ئەمانەوە، خۆی وەک خوشکەزای شەهید نیاز دەرگەڵەیی ناساندووە و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسان و کاربەدەستان دەکات، بۆیە روونی دەکەینەوە کە ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەی ئێمەوە نییە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئابی 2023 بەماڵەی نیاز دەرگەڵەیی رایانگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوودا کەسێک کە خۆی بە خوشکەزای شەهید نیاز دەرگەڵەیی ناساندووە و پەیوەندی تەلەفۆنی بە چەندین بەرپرس و کاربەدەستەوە کردووە، بەڵام ئەو کەسە بەهیچ شێوەیەک خزمایەتیی نییە لەگەڵ بنەماڵەکەماندا و نایناسین".
 
باسیان لەوەشکردووە "ئەو کەسە بەمەبەست کۆمەڵێک قسەی بێ سەروبەرە و بێڕێزی کردووە  کە ئەمە دوورە لە داب و نەریت و ئادابی بنەماڵەکەی ئێمە و خۆمانی لێ بێبەری دەکەین".
 
جەختیشیان کردووەتەوە "ئێمە تەنها (چیا هاوار دەرگەڵەییمان) دیاریکردووە کە برازای شەهید نیاز دەرگەڵەییە کە لەسەر ئەم کەیسە پەیوەندی و بەدواداچوون بکات".
 
روونیشان کردووەتەوە "هەر کەسێکی دیکە هەر جۆرە پەیوەندی و بەدواداچوونێک بکات ئەوا ئێمە لێی بێبەرین و بێ ئاگاین لەو کارانە و نوێنەرایەتیی بنەماڵەکەمان ناکات".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan