کوردستانی
تەندروستی سلێمانی: لەمەودوا خواردنی سەوزە و ماستاو قەدەغەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە زیادیکردووە و گومانی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەکرێت، لە ئێستاشدا سەرجەم تیمەکان سەرقاڵی بەدواداچوون و پشکنینن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "هاوڵاتییانی سنووری سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە لە زۆربوونێکی بەرچاوی حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە بۆیە گومانی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەکەین، سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەئێستادا سەرقاڵی بەدواداچوون و پشکنینن بۆ حاڵەتە تۆمارکراوەکان".
باسی لەوەشکردووە "داوا دەکەین هاوڵاتییان خۆیان دووربخەنەوە لە بەکارهێنانی ئەو ئاوە خواردنەوانەی کە لە سەرچاوەکانیان دڵنیانین و تەنها ئەو ئاوە بەکاربهێنن کە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دابینی دەکات لەگەڵ ئاوی لەبتڵکراو".
روونیشی کردووەتەوە "لەمەودوا هەموو جۆرەکانی سەوزە و ماستاو لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنە گشتییەکاندا قەدەغەیە و تەنها رێگە بە ماستاوی لەقتوونراو دەدرێت کە بەکاربهێندرێت".
تەندروستی سلێمانی وتوشیەتی "بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەموو ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ هەر ئەگەرێکی زیادبوونی حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە".
ر.ع
ر.ع