کوردستانی

کەشوهەوا دەگۆڕێت،، پلەکانی گەرما دادەبەزن و باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوا دەگۆڕێت،، پلەکانی گەرما دادەبەزن و باران دەبارێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشوهەوا رایدەگەیەنێت لە سبەینێوە خێرایی بای رۆژئاوا چالاک دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و کەشوهەوا فێنک دەبێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزایی کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سبەینێ سێشەممەوە 29ی ئابی 2023  خێرایی بای رۆژئاوا چالاک دەبێت لە 40 کیلۆمەتر بۆ 55 کیلۆمەتر بەپێی ناوچەکان خێراییەکەی دەگۆڕێت، هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی تەپوتۆز و ناڕوونی لە ئاسمانی ناوچەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پلەکانی گەرماش بەهۆی دابەزینی بارستەهەوای فێنکەوە زیاتر نزم دەبێتەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کە لە شەودا هەست بە فێنکی دەکڕێت".

لەبارەی بارانبارینەوە ئەو شارەزای کەشناسە وتی "بارانبارین باکووری کوردستان دەگرێتەوە و لە رۆژی چوارشەممە 30/8/2023 درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم کە لە هەندێک ناوچە ئەگەری باران و هەورە تریشقە هەیە و هەندێک ناوچەش تەنها بارانی لاوازە یان نمە باران دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan