کوردستانی

تەندروستی گەرمیان پەیامێکی بەپەلەی بۆ هاوڵاتییان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی گەرمیان پەیامێکی بەپەلەی بۆ هاوڵاتییان هەیە
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت پێشبینی دیاریکردنی حاڵەتێک دەکەین کە لە ئیدارەکەمان تۆمارکرابێت و هەر ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی تووشبوونی کۆلێرا دەستنیشانکراوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئابی 2023 بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند "ساڵی پار بە هاوکاریی تیمەکانی خۆپاراستن و نەخۆشییە گواستراوەکان و نەخۆشخانەی گشتیی کەلار و کفری و فریاکەوتن و قەڵا و سەرجەم دەزگاکانمان و هاوکاری و هەماهەگیی ئیدارەی گەرمیان و کەلار و کفری و فەرمانگەکەن توانیمان حاڵەتە سەرەتاییەکانی کۆلێرا و دەستنیشانبکەین".
 
باسی لەوەشکردووە "ساڵی پار لەرێگەی رێنمایی و چارەسەر و خۆپارێزییەوە بەر بە بڵاوبوونەوەی ئەم شەپۆلەی پەتای کۆلێرا بگرین و بەم کارەشمان گەرمیانمان بەرانبەر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا پاراست".
 
روونیشی کردووەتەوە "بۆ ئەمساڵیش بە هەمان کارکردن و ماندووبوون بەردەوامدەبین و هاوکاریی هاوڵاتییانیش پێویستە، بەتایبەتیی ئەوانەی لەشاری سلێمانی دەگەڕێنەوە و سکچوونیان هەیە، لە دەزگاکانمان پشکنینی پێویست ئەنجامبدەن و هاوکاربن لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی لەناو گەرمیاندا".
 
جەختیشی لەوەکردووەتەوە "پێشبینی دەکەین حاڵەتی کۆلێرا لەم نزیکانەدا دەربکەوێت و ئامادەکاریی تەواو کراوە و بەردەوامین لە دابینکردنی پێداویستیی نەخۆشەکان، ئەمڕۆش بانکی هەرێم لە سلێمانی 100 ملیۆن دیناری بەشێوەی کاش بۆ تەندروستیی گەرمیان دابینکردووە و لە رووبەڕووبوونەوەی کۆلێرادا و پێداویستییەکانیدا خەرجدەکرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan