کوردستانی

گەنجێک لە کەرکوک بە تەقەی پۆلیس کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لە کەرکوک بە تەقەی پۆلیس کوژرا
مەودا میدیا - 
 
لە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک دوو گەنج لەساتی هەوڵدانیاندا بۆ دزیکردن لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسەوە تەقەیان لێدەکرێت و  لە ئەنجامدا یەکێکیان دەکوژرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئابی 2023 عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "مەفرەزەیەکی پۆلیس لەو کاتەی لە هەوڵدابوون بۆ دەستگیرکردنی دوو گەنج کە سەرقاڵی دزینی پاتری و کەرەستەی دیکەبوون، هەڵهاتوون و مەفرەسەکەش تەقەی لێیان کردووە و یەکێکیانیان کوشتووە".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو پۆلیسەی ناو مەفرەزەکە کە تەقەی لەو دوو گەنجە کردووە کە سەرقاڵی دزیکردنەکە بوون، دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan