کوردستانی

لەبارەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانەوە بڕیارێک درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانەوە بڕیارێک درا
مەودا میدیا - 
 
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت رۆژی سێشەممەی رابردوو کۆتا رۆژی دابەشکردنی بەشەخۆراکی سەبەتەی حەوتەمی ساڵی 2023بوو، لەمەودواش هەر هاوڵاتییەک تاوەکو مانگێک سەردانی بریکاری خۆراکەکەی نەکات و بەشە خۆراکەکەی وەرنەگرێت ئەوا بەشەکەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ کۆگاکان.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئابی 2023 وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند "کۆتا رۆژی دابەشکردنی بەشە خۆراکی سەبەتەی حەوتەمی ساڵی 2023 رۆژی سێشەممەی رابردوو بوو لە پارێزگای هەولێر، لەسەر لیستی بریکاری مانگی تەموز دابەشکراوە و پێکهاتبوو لە (شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، لەتكە نۆك، فاسۆلیا و  برنج) تەنها هاوڵاتییانی بنكەكانی 216 و 221 لەبری فاسۆلیا نیسكیان وەرگرتووە".
 
باسی لەوەشردووە "بریکارەکانی خۆراک ئاگاداردەکەینەوە کە دوکان و شوێنەکانیان ئامادەبکەن و لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکەین بە دابەشکردنی سەبەتەی هەشتەم و لەسەر لیستی بریکاری مانگی ئابی 2023 دەبێت".
 
جەختیش کردووەتەوە "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە بە زوویی سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن و بەشە خۆراکی مانگانیەنا وەربگرن، بەوهۆیەی هەر هاوڵاتییەک تاوەکو مانگێک بەشەخۆراکەکەی وەرنەگرێت ئەوا بەشەکەی ئەو دەگەڕێتەوە بۆ کۆگاکان و ناوی لە لیستەکەدا دەبڕدرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan