کوردستانی

ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و ژنێکیش گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و ژنێکیش گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
ئەمشەو لە بازاڕی حەسیرەکەی شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW تەقییەوە و وتەبێژی پۆلیسی شارەکەش رایدەگەیەنێت کە بەهۆی دانانی سیستمی غازەوە بووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئابی 2023 عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک لەمەوبەر و لە نزیک فەرش فرۆشەکانی بازاڕی حەسیرەکەی شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە بەهۆی ئەو سیستمە غازەی کە بۆ ئۆتۆمبێلەکە دانرابوو".
 
روونیشی کردووەتەوە "بەهۆی تەقینەوەکەوە ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوەتی سووتاوە و دواتر تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شووێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە".
 
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە "کە لەو تەقینەوە و سووتانی ئۆتۆمبێلەدا ژنێک گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش کە پیاوێک بووە بە سەختیی بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردنی بەپەلە".
Qaiwan
Qaiwan