کوردستانی
لەبارەی مووچەوە سودانی بەڵێنێکی بە هەرێمی کوردستاندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
سەرۆکی رێکخراوی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبووینەوە و ئەویش بەڵێنی پێداین کە هاوکار دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئابی 2023 ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی رێکخراوی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنمان لێوەرگرت کە هاوکاربێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەتایبەتیش پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان".
باسی لەوەشکردووە "سەرۆک وەزیرانی عیراق هەڵوێستی خۆی پێ راگەیاندووین و وتوویەتی کە هەرێمی کورستان قەوارەیەکی دەستوورییە و دەزانین کێشەی دارایی هەیە، بەڵام دەبێت یاسا جێبەجێبکرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی مانگەکانی تەموز و ئابیان وەرنەگرتووە و لە دۆخێکی دارایی خراپدان و تاوەکو ئێستەش هیچ دەنگۆیەک نییە سەبارەت بە مووچەی ئەو دوو مانگەیان.