کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەناو شاری کەلار بەهۆی خێرایی زیاد لە پێویستەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW کۆنترۆڵی لەدەستداوە و دوو کەس بەو هۆیەوە برینداربوون.
 
ئەمڕۆ هەینی 1ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچی گەرمیان رایگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW لەناو شاری کەلار و بەرانبەر مزگەوتی گەڕەکی ئەندازیاران، کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە بەهۆی خێرایی زیادەوە و لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێک برینداربوون".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە لەدایکبووی ساڵی 2000 بووە و ئەو سەرنشینەی کە لەگەڵیشیدابووە لەدایکبووی ساڵی 2001 بووە".
 
روونیشی کردووەتەوە "هەردوو بریندارەکە راستەوخۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و لە رووداوەکەشدا جگە لە زیانی ژینگەیی، زیانی مادیش بوونی هەبووە".


ر.ع
Qaiwan
Qaiwan