کوردستانی

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن و دەستیشبگرن بەسەر چەکێکی جۆری دەمانچە کە بە تۆمەتبارەکە بووە.
 
ئەمڕۆ هەینی 1ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای لەسەر کەسێک تۆمار کردووە کە بە چەکی جۆری دەمانچە تەقەی بەسەریدا کردووە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکردووە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانراوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت".
 
روونیشی کردووەتەوە "تۆمەتبار (ا، ا، ت) لەدایکبووی 1996 لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دەستیشگیراوە بەسەر چەکێی جۆری دەمانچە کە بە تۆمەتبارەکە بووە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan