کوردستانی

کەشناسیی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
 
ئەمڕۆ هەینی 1ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند "بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە لەنێوان یەک تاوەکو سێ پلە ە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ".
 
باسی لەوەشردووە "سبەینێ شەممەش بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش یەک تاوەکو دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە ".
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
 
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
 
دهۆك : 42 پلەی سیلیزی
 
كەركوك : 44 پلەی سیلیزی
 
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
 
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
 
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
 
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
 
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan