کوردستانی

گەشتیارێکی بەڕەگەز عەرەب لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتیارێکی بەڕەگەز عەرەب لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا
مەودا میدیا -
 
گەشتیارێکی بەڕەگەز عەرەب لە قەندیلی سنووری هەریر لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە قەندیلی سنووری قەزای هەریر، گەشتیارێکی بە رەگەز عەرەب لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا و لەئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی و پۆلیسی بنکەی قەندیل سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی گەشتیارەکەدا.
 
هەر بەپێ زانیارییەکان، گەشتیارەکە ناوی عەبدوڵڵا وەلید مەجیدە و تەمەنی 30 ساڵە، خەڵکی باشووری عیراقە و دانیشتووی گەڕەکی پێنجی حەسارۆکی شاری هەولێرە.
 
مەودا میدیا زانیویشیەتی کە ئەوان هەشت هاوڕێ بوون و بۆ گەشت و سەیران چوونەتە ناوچەکە، لەکاتی وێنەگرتندا عەبدوڵڵا قاچی خزاوە و کەوتووەتە نێو ئاوەکەوە، هەرچەندە هاوڕێکانی هەوڵیانداوە رزگاری بکەن، بەڵام نەیانتوانیوە و تائێستاش تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سەرقاڵی گەڕانن بەدوایدا.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan