کوردستانی
ئۆتۆمبێل بە قیست دەدرێتە مامۆستایان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوازی قیست بە مامۆستایان بەردەوامە و کارەکان لە پێشانگایەکی تایبەت بۆ مامۆستایان دەکرێت.
ئەمڕۆ عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بە شێوازی قیست بەردەوامیی هەیە و وەک ئاگاداربین پێشانگایەکی تایبەت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە کراوەتەوە کە مامۆستایان دەتوانن لێوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەشێوازی قیست رابکێشن".
روونیشی کردەوە "لەو پێشانگایەدا مامۆستایان دەتوانن ئۆتۆمبێلەکان ببینن و ژمارەشیان هەیە کە مامۆستایان دەتوانن داوای ئەو ئۆتۆمبێلە بکەن کە بەدڵیانە و بیکڕن".
جەختی لەوەشکردەوە "ئۆتۆمێلی جۆری (جیلی) بەشێوازی قیست بۆ مامۆستایان تاوەکو ئێستا لە سلێمانی بەردەوامە و شێوازی پارەدان و جۆری قیستەکان بەپێی جۆری ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەکانی دەگۆڕێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی رێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیستی مانگانە بە مامۆستایان رایگەیاند "ژمارەیەک کۆمپانیا ئامادەییان نیشانداوە بەڵام بەهۆی ناسەقامگیریی مووچەوە ئەو بابەتە راگیراوە".