کوردستانی

کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە گۆڕانکاریی بەسەردادێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوو رۆژی پێشوو دادەبەزێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئەیلولی 2023 بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بەمولەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند "ئاسمانی ئەمڕۆی هەرێم بە گشتیی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ".
 
باسی لەوەشکردووە "کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە لەنێوان یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی، ئاسمانی هەرێمیش بە گشتیی ساماڵ دەبێت ".
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر : 40
 
سلێمانی : 38
 
دهۆک : 38
 
کەرکوک : 41
 
هەڵەبجە : 40
 
زاخۆ : 39
 
سۆران : 39
 
حاجی ئۆمەران : 28
 
گەرمیان : 44

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan