کوردستانی

لەمەودوا دەتوانیت سکاڵا لە حکومەت بکەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەمەودوا دەتوانیت سکاڵا لە حکومەت بکەیت
مەودا میدیا - 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ هاوڵاتییان بەردەست خستووە تاوەکو لەرێگەیەوە سکاڵا لە خزمەتگوزارییەکان و فەرمانگە و فەرمانبەرانی حکومەت بکەن.
 
سیستمی سکاڵای هاوڵاتییان خزمەتگوزارییە نوێیەکەی حکومەتی هەرێمە بۆ تۆمارکردنی سکاڵای هاوڵاتییان لەسەر فەرمانگە و فەرمانبەران و خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و دوای تۆمارکردنی سکاڵا هاوڵاتییەکە دەتوانێت ئەنجامی سکاڵاکەشی وەربگرێتەوە.
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت "بەم جۆرە بۆشایی نێوان هاوڵاتییان و حکومەت کەم دەکەینەوە و ئەم کارەمان بۆ نزیککردنەوەی هاوڵاتییانە لە حکومەت، رێگەخۆشکەریشە بۆ پێگەیشتنی حکومەتەکەمان بە دیجیتاڵی".
 
مەرجە پێویستەکان بۆ تۆمارکردنی سکاڵا ئەمانەن:
 
1-  دەێت هاوڵاتیی کوردستان بێت.

2-  دەبێت تەمەنی سکاڵاکار لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت.

3-  زانیارییە کەسییەکانی خۆی وەک ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆن بنووسێت.
 
ئەوەی جێگای باسە لەم سیستەمەی سکاڵای هاوڵاتییاندا، دوای تۆمارکردنی سکاڵاکەت، دەتوانیت بزانیت ئەنجامی سکاڵات چیبووە و بۆت دەنێرنەوە.
Qaiwan
Qaiwan