کوردستانی

دژی داخستنی رێگەی رێگەکانی کەرکوک خۆپیشاندان دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژی داخستنی رێگەی رێگەکانی کەرکوک خۆپیشاندان دەستیپێکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کوردانی شاری کەرکوک دژی داخستنی رێگەی کەرکوک - هەولێر لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە کە ماوەی چەند رۆژێکە بەردەوامی هەیە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای کردنەوەی رێگەکان دەکەن.

یەکێک لەو هاوڵاتییانە کوردانە کە دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوایە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2ی ئەیلولی 2023 بەهۆی گرتنی رێگەی کەرکوک - هەولێر لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە کە ماوەی چەند رۆژێکە بەردەوامی هەیە خۆپیشاندانمان ئەنجامدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "گرتنی ئەم رێگەیانە بووەتە گرفت بۆ هاوڵاتییانی شارەکە و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ دروستکردووین، بۆیە دەبێت بە زووترین کات کۆتایی بەم خۆپیشاندانە بهێندرێت".

ماوەی چەند رۆژێکی دژی گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بارەگاکانیان لە کەرکوک لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەردەوامن لە خۆپیشاندان و رێگەی کەرکوک - هەولێریان گرتووە و دەڵێن "نابێت پارتی بگەڕێتەوە بارەگاکانی لە کەرکوک".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan