کوردستانی

پەیامێکی بەپەلە لە سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێکی بەپەلە لە سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ کوردانی شاری کەرکوک دژی گرتنی رێگەی کەرکوک - هەولێر لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و 12 کەسی دیکەش برینداربوون، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەو بارەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق داوا لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک دەکات، رۆڵی خۆیان بگێڕن و ئاسایش و یاسا بپارێزن و خۆیان بەدووربگرن لە ئاژاوەگێڕی.

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە ئەو دەستکراوە بن لە دەستگیرکردنی هەرکەسێک، کە بوێری دەستبردن بۆ ئاسایشی کەرکوک بکات، لە هەر لایەنێکەوە، و بەهیچ شێوەیەک رێگە بە هەڵگرتنی چەک نەدەن، جگە لە هێزە ئەمنییەکان".

هەر لە پەیامەکەیدا سەرۆک وەزیرانی عیراق قەدەغەی هاتوچۆی لە شارەکە راگەیاند، تاوەکو کاتێکی نادیار، بە مەبەستی پشکنینی ورد و دۆزینەوەی ئەو کەسانەی بوونەتە هۆی ئاژاوەگێڕی.

 هەروەها داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و چالاکییە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکان کرد، رۆڵی خۆیان لە بەرپەرچدانەوەی ناکۆکی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێکوپێکی لە پارێزگای کەرکووک بگرنەبەر.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan