کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەرکوکییە سەربەرزەکان ئێوە شایەنی رێزن، نەک بکرێنە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت کەرکوکییە سەربەرزەکان ئێوە شایەنی رێزن، نەک بکرێنە قوربانیی بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتە تایبەتەکان، ئاماژە بەوەشدەکات بەتووندی ئیدانەی هەموو هەوڵ و مەرامێکی تێکدەرانە دەکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "رووداو و پێشهاتە نەخوازراوەکانی کەرکوک و شەهیدبوونی گەنجێكی کورد و برینداربوونی چەندانی تریش، مایەی نیگەرانیی قووڵمانە".
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد "وێڕای ئەوەی بەتووندی ئیدانەی هەموو هەوڵ و مەرامێکی تێکدەرانە دەکەین بۆ تێکدانی برایەتی و پێکەوەژیان لە کەرکوک، دەشبێت بەزووترین کات تاوانبارانی شەهیدکردن و بریندارکردنی رۆڵەکانمان دەستگیربکرێن و رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە، کەرکوکییە سەربەرزەکان ئێوە شایەنی رێزی بێسنوور و خزمەتکردنێکی بەرچاون نەک بەکارهێنانتان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسییەکان و بکرێنە قوربانیی بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتە تایبەتەکان. ئێمە جگەلەوەی بەتووندی دژی ئەم سیاسەتە چەوت و ناڕەوایە دەوەستینەوە، بەهیچ شێوەیەکیش قبووڵ ناکەین خوێنی گەنجەکانمان بڕژێت و لەژێر ناوی هەستی نەتەوایەتیدا یاری بە چارەنووس و ژیانیانەوە بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "داواکارم هەموو لایەنەپەیوەندیدارەکان بەتایبەت حکومەتی عیراق بەزووترین کات رێگری لە رژانی خوێنی زیاتر بکات و کۆتایی بەم دۆخە بهێنێت. هەروەها هۆشداری دەدەین لەزووترین کاتدا دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە، بەردەوامبوونی دۆخەکە بەمشێوەیە قابیلی قبووڵ نییە. بۆیە داواکارین هەمووان بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و رێگری لە دروستبوونی فیتنە و دووبەرەکی بکەن. دەبێت هەمووان هاوکار و هەماهەنگبن بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخە و پارێزگاری لە ئاشتی و برایەتیی نێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک بکرێت".
لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە "رۆحی شەهید هاوکار شادبێت و هاوخەمیی خانەوادە سەربەرزەکەیم. لەخوای گەورە داواکارم سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت و شیفای بریندارەکان بدات".
س،ر