کوردستانی

مووچە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - 
 
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا بڕیاردراوە بە ناردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو مووچەی فەرمانبەران دابەشبکرێت.
 
کەمێک لەمەوبەر، مستەفا جەبار سەنەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە کە هەموو مانگێک بڕی 500 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت".
 
باسی لەوەشکردووە "هەریەکە لە کۆمپانیاکانی قەیوان و کار، گرێبەستەکانیان بۆ نوێ دەکرێتەوە و هەموو مانگێکیش بڕی 500 ملیار دینار بۆ مووچە دەنێردرێت".
 
لەلایەکی دیکەوە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "پارەی لە بەغداوە دەنێردرێت مانگانە سلفەیە تا ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان و بەغدا کێشەکانیان یەکلایی دەکەنەوە و رێکارە پێویستەکان ئەنجامدەدرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan