کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی تیمێک لە پارێزەران دەنێرێتە کەرکوک

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی تیمێک لە پارێزەران دەنێرێتە کەرکوک
مەودا میدیا - 
 
لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی رایدەگەیەنێت بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریداوە کە تیمێکی پارێزەران بنێرێتە کەرکوک تاوەکو داکۆکی بکەن لە مافی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئەیلول تەلار لەتیف، نێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ماڵپەڕی PUKMEDIAی راگەیاند "بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی راسپاردووە کە تیمێکی پارێزەر بۆ داکۆکیکردن لە مافی قوربانییانی ئەو دۆخە نەخوازراوەی کەرکوک لەڕووی یاساییەوە بچێتە کەرکوک".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەم دۆخەی لە کەرکوک دەگوزەرێت جێگەی قبووڵ نییە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داکۆکیکارێکی سەرسەختی کەرکوک و کەرکوکییەکان دەبێت".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "تیمە پارێزەرەکە بەدواداچوون و رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بۆ مافی سەرجەم کەیسە شەید و بریندارەکانی رووداوە نەخوازراوەکەی کەرکوک و هەموو ئەوانەی کە زەرەرمەندبوون".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ لە کەرکوک و لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییە ئیراقییەکانەوە چوار گەنجی شاری کەرکوک شەهیدبوون و ژمارەیەک گەنجی دیکەش برینداربوون.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan