کوردستانی

دادگای فیدراڵی رادەستکردنەوەی بارەگاکەی پارتی راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای فیدراڵی رادەستکردنەوەی بارەگاکەی پارتی راگرت
مەودا میدیا - 
 
دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا بە راگرتنی فەرمانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ رادەستکردنەوەی بارەگاکەی پارتی لە کەرکوک.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئەیلولی 2023 دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ یەکلاکردنەوەی داوایەک کە لە دادگاکە دژ بە رادەستکردنەوەی بارەگاکەی پارتی لە کەرکوک تۆمارکرابوو کۆبووەوە.
 
لە راگەیەندراوی دادگای فیدراڵی عیراقدا هاتووە "بڕیاردراوە کارکردن بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رابگیرێت بۆ رادەستکردنەوەی بارەگای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بە پارتی".
 
هەر لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە "تاوەکو داواکە یەکلایی دەکرێتەوە و بڕیاری کۆتایی دێت، کار بە فەرمانەکەی محەمەد شیاع سودانی ناکرێت و بارەگاکەی پارتی رادەست ناکرێتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan