کوردستانی

گەنجە خنکاوەکەی ناو زێی گەورە دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجە خنکاوەکەی ناو زێی گەورە دۆزرایەوە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان 
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایدەگەیەنێت تەرمی گەنجە خنکاوەکەی ناو زێی گەورەمان دۆزیوەتەوە کە ماوەی 48 کاتژمێرە گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئەیلولی 2023 عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی هەینی گەنجێکی گوندی شەرەفۆنا لە ئاوی زێی گەورەدا و لە نزیک گوندی قەندیل خنکا و دوای نزیکەی 48  کاتژمێر لە گەڕان، توانرا ئەمڕۆ لاشەکەی بدۆزرێتەوە".
 
باسی لەوەشکردووە "تیمەکانی بەرگریی قەندیل توانیان ئەمڕۆ تەرمەکە بدۆزنەوە و هۆکاری دۆزینەوەکەشی بۆ سەرئاو کەوتنی تەرمەکە دەگەڕێتەوە بەوهۆیەی ماوەی 48 کاتژمێر بوو لەنێو ئاوەکەدا بوو".
 
روونیشی کردەوە "گەنجە خنکاوەکە خەڵکی شاری بەسڕەیە و دانیشتووی گەڕەکی پێنجی حەسارۆکی هەولێرە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا لە سنووری ئاکرێ 13 کەس خنکاون و پێنج کەسی دیکەش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە رزگارکراون، ئەو کەسەی ئەمڕۆش لە تۆماری بەرگریی شارستانیی هەولێر تۆمارکراوە.
Qaiwan
Qaiwan