کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ دادەمەزرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ دادەمەزرێت
مەودا میدیا - 
 
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بەناوی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی هاتوچۆ دامەزرا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئەیلولی 2023 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی وەزاری ژمارە 24974ی لە بەرواری 3/9/2023 واژۆکرد کە تایبەتە بە هێنانەکایەی (بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی هاتوچۆ)  لە پەیکەری رێکخستنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان".
 
باسی لەوەشکردووە "گشت بەشەکانی ئەندازەی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم بەڕێوەبەرایەتییەوە دەبەسترێتەوە".
 
روونیشی کردووەتەوە "ئەندازیار دیلان عەبدوڵڵا عومەر، بە بەڕێوەبەری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە دادەنرێت سەرەڕای کارەکانی دیکەی خۆی".
 
وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی کارەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە نوێیەوە وتویەتی "سەرپەرشتیکردنی هێڵکاریی و بۆیاخی شەقامەکان و تەواوی بابەتەکانی نێو ئەندازەی هاتوچۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دەبێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan