کوردستانی
سودانی داوای لێپرسینەوە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت لێپرسینەوە لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکرێت کە هۆکاری سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی کەرکوک بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئەیلولی 2023 نووسینگەی راگیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختی کردووەتەوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی شاری کەرکوک".
باسی لەوەشکردووە "سەرۆک وەزیران داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاری کەرکوک کردووە کەمتەرخەمی نەکەن لە سزادانی سەرجەم ئەو کەسانەی بوونەتە هۆی شەهید بوون و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی کەرکوک".
روونیشی کردووەتەوە "ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە کە هاوڵاتییانی کەرکوک بەدووربگیرێن لە دووبەرەکی و رێگریی بکرێت لە هەر هەنگاوێک کە مەبەست لێی تێکدانی ئەمنییەتی شاری کەرکوک و عیراق بێت".
جەختیشی کردووەتەوە "دەبێت لێپرسینەوە لە سەرجەم ئەو کەسانە بکرێت کە بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی شاری کەرکوک و بەسزای خۆیان بگەیەندرێن".
ر.ع
ر.ع