کوردستانی
چۆن پشکنینی گەڕەکە کوردییەکان راگیرا؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵکوتانە سەر گەڕەکە کوردەکانی شاری کەرکوک راگیرا دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سووپای عیراق و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئەیلولی 2023 کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەڵکوتانە سەر گەڕەکە کوردەکانی شاری کەرکوک راگیرا بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەوەش دوای کۆبوونەوەمان بوو لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سووپای عیراق و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "داواکاریی ئێمەبوو راگرتنی ئەو هەڵکوتانە سەر گەڕەکە کوردانە بەهۆیەی هاوڵاتییان بێتاقەتن و برینداریش زۆرە لە خۆپیشاندانەکەی کەرکوک و هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیش بۆی هەیە ئەوەنەی تر دۆخەکە تێکبدات".
باسی لەوەشکرد "دوای کۆبوونەوەکەش هەموو هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچانە لابران و دۆخی شاری کەرکوک ئاسایی بووەوە و بەشێکیش لە گیراوەکان هەر لەو کاتەی ئێمە لەوێ بووین ئازادکران".
کاروان یاروەیس جەختیشی کردەوە "ئەو کۆمەڵە کەسەی کە تاوەکو ئێستا لە زیندانەکانن و دەستبەسەرکراون، مەکتەبی سیاسیی کەرکوک پارێزەری بۆ گرتوون و بەدواداچوون بۆ کەریسەکانیان دەکەن تاوەکو ئەوانیش ئازادبکرێن".