کوردستانی
تەرمی شەهرام سامی دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەش رۆژ پێش ئێستا لە گوندی گۆپتەپەی قەزای چەمچەماڵ منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان لە زێی بچوکدا خنکا و ئەمڕۆ تواندرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئەیلولی 2023 لوقمان حەسەن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "تەرمی شەهرام سامی تەمەن هەشت ساڵان دۆزراوەتەوە".
ماوەی شەش رۆژە گەڕان بەدوای تەرمی شەهرام سامی کە خەڵکی قەزای چەمچەماڵە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاوڵاتییانی گۆپتەپەوە بەردەوامە، دوای بەڕێوەچوونی هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان ئەمڕۆ توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
س.ر