کوردستانی
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێم زانیاریی نوێ لەبارەی وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تائێستا 17 هەزار 954 فۆڕم بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون پڕکراونەتەوە.
مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆی ئەو کەسانەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون پڕکردووەتەوە 17 هەزار 954 فۆڕمە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو کۆی ئەو فۆڕمانەی پڕکراونەتەوە، لە هەولێر 7536 فۆڕمە، لە سلێمانی 6326، لە دهۆک 2047، لە هەڵەبجە 190، لە گەرمیان 825, لە ئیدارەی راپەڕین 195، لە سۆران 459, لە زاخۆ 385 فۆڕم پڕکراونەتەوە".
لەبارەی وادەی کۆتایی هاتنی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی 2023 هاوڵاتییان دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە".
لە سەرەتای مانگی ئابی 2023 وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان فۆڕمی دابەشکردنی 9,000 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان کارا کرا و بڕیارە بەبێ پێشەکی ئەو یەکانە دابەشبکرێت بۆ قیستی 25 ساڵ.
س،ر