کوردستانی

پێشەوا هەورامانی: سەرەتا مووچەی ئەو کەسانە دابەشدەکرێت کە مووچەیان کەمە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشەوا هەورامانی: سەرەتا مووچەی ئەو کەسانە دابەشدەکرێت کە مووچەیان کەمە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو پارەیەی حکومەتی عیراق ناردوویەتی بەشی مووچە ناکات، ئاماژە بەوەشدەکات کومەتی هەرێم پابەندییەکانی جێبەجێکردووە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو پارەیەی حکومەتی عیراق ناردوویەتی بەشی مووچە ناکات، عیراق بە ئەنقەست خەڵکی هەرێم برسی دەکات، چونکە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 940 ملیار دینارە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دابینبکات".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی جێبەجێکردووە تاوەکو حکومەتی عیراق پارەی پێویست بنێرێت، ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، ئەولەویەت بۆ مووچە دەبێت و لە مووچەی ئەو توێژانەوە دەستپێدەكرێت كە مووچەیان كەمە و پێویستە بە خێرایی مووچەیان پێ بدرێت".

دوێنێ یەکشەممە 3ی ئەیلولی 2023 حکومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی 500 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan