کوردستانی

روونکردنەوەیەک سەبارەت بە وەرگرتنی باج

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک سەبارەت بە وەرگرتنی باج
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میرای رادەگەیەنێت هەندێک لە بازرگانانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەو هەموو ئاڵانگارییانەی رووبەرووی هەرێمەکەمان بووەتەوە دەیانەوێت خۆیان لەباجدان بدزنەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری رایگەیاند "لە دەستووری عیراقدا مادەی 27 تایبەتکراوە بە مافی گەنجینەی گشتیی و ئەرکی سەرشانی هاوڵاتییانە و باج وەرگرتن مافێکی گشتییە، خۆدزینەوەش لێی تاوانێکی گەورەیە".
 
باسی لەوەشکردووە "بەپێی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم، ئەرکی دامەزراوە و فەرمانبەرانی باجە کە رێگری بکەن لە دیاردەی خۆدزینەوە لە دانی باج".
 
روونیشی کردووەتەوە "لەئێستادا هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختی دارایی و ئابوورییدا تێدەپەڕێت و پاساوهێنانەوە بۆ کاری نایاسایی و ناشەرعی لەلایەن هەندێک لە بازرگانانەوە بووەتە دیاردەیەکی بەردەوام".
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان ئاماژەی بەوەشداوە "هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو رێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر بۆ پاراستنی مافە گشتییەکان".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan