کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستبردن بۆ سەقامگیریی كەركوك هێڵی سوورە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق کرد و رایگەیاند "ئەوەی لە كەركوك روویدا مایەی نیگەرانیی قووڵمانە و دەبووایە بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئەیلولی 2023 لەدیدارێکدا كە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، دۆخی ئەمنیی وڵات، رووداوەكانی كەركوك و هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە سەربازی و هەواڵگرییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی رووداوە نەخوازراوەكەی كەركوك و بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هێزەكانی هەرێم و عیراق هەڵوەستەیكرد و رایگەیاند "ئەوەی لە كەركوك روویدا مایەی نیگەرانیی قووڵمانە و دەبووایە بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكرێت.
باسی لەوەشکرد "رژانی خوێنی گەنجانی كورد قبووڵنەكراوە و دەبێت بەزووترین كات تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان بگەن. روونیشی کردەوە کە پاراستنی تەبایی و پێكەوەژیان لە كەركوك ئەركی هەمووانە و دەبێت هەمووان پێوەی پابەندبن".
جەختیشی کردەوە "دەستبردن بۆ سەقامگیریی كەركوك هێڵی سوورە و بەهیچ شێوەیەك رێگەنادەین ژیان و چارەنووسی كەركوكییەكان بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان".

لەبارەی هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەكانی هەرێم و عیراقیش بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی "هەموو هەوڵێكمان لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارامە بۆ هاوڵاتییانمان، هاریكاریی نێوان هێزەكانیشمان فاكتەری بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەیە و پشتیوانیی لێدەكەین".
ر.ع