کوردستانی

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی کەرکوک راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی کەرکوک راگەیەندرا
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
دوای ئەوەی رۆژی دوێنێ دانیشتوانانی کوردی گەڕەکی شۆریجە و پەنجا عەلی لە بەردەم پەیکەری مامەڕیشە دەستیانکرد بە خۆپیشاندان، لە ئەنجامدا گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و کۆمەڵێک ئەفسەری هێزە ئەمنییەکان بە بەردی خۆپیشاندەران برینداربوون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئەیلولی 2023 عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ خۆپیشاندەرێک بریندار نەبووە و لە ئێستادا شەقامەکە بەڕووی هاوڵاتییاندا کراوەیە، نزیکەی حەوت کاتژمێریش خۆپیشاندانەکەی کەرکوک بەردەوامبوو".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داوا لە خۆپیشاندەران کرا کە کۆتایی بە گردبوونەوەکانیان بهێنن گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە و بەوهۆیەوە ژمارەیەک ئەفسەر و پۆلیس لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بە بەرد بریندارکراون".

 روونیشی کردەوە "ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، هەستاون بە شکاندنی جامی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان و شکاندنی حاویەی خۆڵ و جامی دوکانەکان و زەرەرێکی زۆری مادیان داوە بۆیە زیندانیی کراون".
 
لەلایەکی دیکەشەوە زیاد خەڵەف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند "بەهۆی بەردبارانکردنی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، چوار  پۆلیس بە سووکی برینداربوون ".
Qaiwan
Qaiwan