کوردستانی

کەشناسیی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتیی ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەنێوان 10 تاوەکو 20  کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "ئاسمانی ئەمرۆی هەرێمەکەمان بەگشتیی ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەنێوان 10  بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت".
 
باسی لەوەشکردووە " کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەڕێژەی یەک تاوەکو دوو پلەی سەدی  و بەهەمانشێوەی ئەمڕۆش ئاسمان ساماڵدەبێت".
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت :

 هەولێر : 43 پلە

 سلێمانی :42 پلە

 دهۆک : 41 پلە

 کەرکوک : 44 پلە

 هەڵەبجە : 43 پلە

 زاخۆ : 43 پلە

 حاجی ئۆمەران : 33 پلە

 سۆران : 40 پلە

 گەرمیان : 46 پلە

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan