کوردستانی

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک کوژرا
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی دوراجی سەربەقەزای خورماتوو لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و تۆمەتبارێکەدا روویدا و لە ئەنجامدا پۆلیسێک گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، رووبەڕووبوونەوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئەیلولی 2023 بووە لە گوندی دوراجی سەربەقەزای خورماتوو، لە ئەنجامدا پۆلیسێک بە ناوی (تارق عەبدولخالق) بە سەختی برینداربووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەکاتی گەیاندنی پۆلیسەکە بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا تەرمەکەی  پزیشکی دادوەری کەلارە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan