کوردستانی
لە هەرێم یەكەی نیشتەجێبوون بۆ سێ توێژ دابیندەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە هەرێمی كوردستان یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری هەریەك لە شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوەكانی ئەنفال دابینبكرێت.
عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی وتەیەكدا رایگەیاند "لەمیانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران داواكراوە لەبری پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری هەریەك لە شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوەكانی ئەنفال دابینبكرێت".
دەشڵێت، بۆ ئەو پرسە لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان و ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان رێكارمان بۆ داناوە، ئەوەی لەلایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانەوە هەیە جێبەجێكراوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، لە كابینەی نۆیەم لە سەرجەم قۆناغەكانی هەل و مەرجەكانی خوێندن كورسی تایبەت بۆ كەسوكاری شەهیدان و زیندانیكراوانی سیاسی و قوربانیانی ئەنفال دابینكراوە.
ئەوەش هاتووە، هەر لە كابینەی نۆیەمدا بڕی 19 ملیار دیناری تایبەت بە قەرزی خوێندنی فێرخوازانی سەر بە وەزارەتەكە دراوەتەوە.
ژ.ع