کوردستانی

ئەردۆغان لەبارەی كەركوكەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان لەبارەی كەركوكەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا داوادەكات هەر جۆرە كارێك کە ببێتە هۆی گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافیای شاری کەرکوک، لەپێناو پاراستنی ئارامی ناوچەکە ئەنجامنەدرێت.

لەمیانی وتارێكیدا سەرۆك كۆماری توركیا بۆ رۆژنامەنووسانی ناو ئەو فڕۆکەیەی تێیدا لە سەردانێکی فەرمیی شاری سوتشی رووسیا گەڕایەوە رایگەیاند "کەرکوک زێدی تورکمانەکانە و هەرێمێکە کە سەدان ساڵە کەلتوورە جیاوازەکان بە ئارامیی تێیدا ژیاون و رێگەنادەین ئاسایش و یەکپارچەیی خاکەکەی ناسەقامگیربێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کارێک زیان بە قەوارەی شاری کەرکوک بگەیەنێت بە واتای كێشە و زیانگەیاندن بە یەکڕیزی عیراق دێت و وتی "رێگە نادەین هیچ زیانێک بە یەکڕیزی و سەقامگیری ئەم هەرێمە جوگرافییە بگات".

سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کالین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری جەختی لەسەر پێویستی بەدواداچوونی وردی دۆسیەی کەرکوک کردەوە.

باسی لەوەشكرد لە ئێستادا ئارامییەکی لاێژەیی لە شاری کەرکوک زاڵە لەژێر لاۆشنایی ئەنجامی کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عبراق، محەمەد شیاع سودانی و هاوتا سیاسییەکانیان لە عیراق.

جەختیشی كردووەتەوە، بەرپرسانی تورکیا کۆبوونەوەیان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی لە "ناوچەی باکووری عیراق" وەك ئاماژەیەك بۆ هەرێمی كوردستان؛ ئەنجامداوە، لە ژێر رۆشنایی ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەمیانی دیدارەکەیدا لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، هاوتا ئێرانییەکەی دوێنێ لە تاران، کەشێکی ئارام دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی لەمڕۆوە سەقامگیری لە شارەكەدا بێت.

کەرکوک بە گرنگترین شاری مێژوویی دادەنرێت و هەریەك لە پێكهاتە جیاوازەكانی ئەو پارێزگایە بە خاكی خۆیانی دەزانن، بەڵام بەڵگە مێژووییەكان و تەنانەت بەڵگەنامەكانی سەردەمی عوسمانییەكان دەیسەلمێنێت، كەركوك كوردستانییە و زۆرینەی زۆری دانیشتووانەی پێش راگواستنی كورد و جێگیركردنی پێكهاتەی دیكە لەو شارە، كورد بووە.


ژ.ع


Qaiwan
Qaiwan