کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ لە پارێزگایەكی هەرێم دەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجەی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت "بەڕێوەبەرایەتییەكە سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەیە".
پەڕەی فەرمیی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ سێشەممە 9ی ئەیلولی 2023 رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە، کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بەمەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
ئەوەش هاتووە، بەڕێوەبەرایەتییەکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
ژ.ع