کوردستانی
بڕی 30 هەزار دۆلای ساختە دەستیبەسەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مامەڵەكارێكی دراوی ساختە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە بە بڕی 30 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیركرا.
بەپێی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەکانی ئاسایش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردن، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە 30ی ئابی 2023 توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن.
تۆمەتبارەكە بەناوی (ی، س، ع) لەمیانی دەستگیركردنیدا دەستیشگیردراوە بەسەر بڕی 30 هەزار دۆلاری ساختەدا، دەزگای ئاسایش دەڵێت "تۆمەتبار هەوڵیدابوو لەرێگەی مامەڵەکردنەوە لە بازاڕەکاندا ساغیبکاتەوە".
هاوكات لە ئێستادا بە مادەی 281 لە یاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبارەكە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
ژ.ع