کوردستانی

داواكراوێك لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستگیردەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داواكراوێك لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستگیردەكرێت
مەودا میدیا-

لە كەركوك، هێزەكانی دژەتیرۆر دەستگیركردنی داواكراوێكیان راگەیاند، كە ئەندامی رێكخراوی تێرۆریستیی داعش بووە.

لە راگەیەندراوێكدا ئەمشەو سێشەممە 5ی ئەیلولی 2023 دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردەوە، هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک تێرۆریستێكیان دەستگیركردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە هێزی هێرشبەری سەر بە پۆلیسی کەرکوک، لیوای مغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک لەگەڵ دژەتێرۆر، توانیویانە تیرۆرستێکی داواکراوی سەر بە رێکخراوی تیرۆرستیی داعش دەستگیربکەن.

ئەوەش هاتووە، دەستگیرکراوەکە بە مادەی چواری تیرۆر لە دادگاکانی عیراق داواکرابوو و دوای دەستگیرکردنی، رادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan