کوردستانی
وەزارەتی شارەوانی: بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو پلانی نوێمان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار دەڵێت، پلانی نوێ دەگرنەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو و گردبوونەوەی ئاو.
بەپێی راگەیەندراوەكە ئەمڕۆ سێشەممە 5/9/2023، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی راوێژكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەری گرێبەستەكان و ئەندازیارانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە مەترسییەكانی لافاو بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەی وەزارەتی شارەوانیدا دوو بابەت سەبارەت بە شێوازی خۆپارێزیی و دووركەوتنەوە لە مەترسییەكانی لافاو لە كاتی پلاندانان و نەخشەدانان و ئامادەكردنی ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكاندا پێشكەشكراون كە ئەو بابەتانە دەكرێنە بنەمایەك و سوودیان لێوەردەگیرێت لەو پرۆژانەی ئێستا كاریان لەسەر دەكرێت یان لە داهاتوودا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوەوە.
ئەوەش هاتووە، بەتایبەتی لە كاتی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێردا كە لە ئێستادا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كار لە هەمواركردنەوەی دەكەن ئەو بابەتانە دەكرێنە بنەما.
لەلایەكی دیكەوە بۆ ئەو ماستەرپلانانەی دووبارە دەست بە كارەكانیان دەكرێتەوە كە ساڵانێكە بەهۆی قەیرانی دارایییەوە لە شار و شارۆچكەكان وەستاون هەمان ئەو دوو بابەتە پێشكەشكراوە دەكرێنە بنەما.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەو سۆنگەیەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەیەوێت بابەتی خۆپارێزی لە مەترسییەكانی لافاو لەو ماستەرپلانانەی هەمواردەكرێنەوە یان ئامادەدەكرێن، بە هەند وەربگیرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە سنووری شارەوانییەكان.
ژ.ع