کوردستانی
تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی كوردساتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان لە سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بڕێك پاره‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه بڕی 30 هه‌زار دۆلار(سێ دەفتەر) له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌یدا لێدزراوه، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، سه‌رئه‌نجام توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و بڕێك له‌و پارەیه‌دا كه تۆمه‌تبار دزیبووی".
ئاماژە بەوەکراوە "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (پ، و، ا) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 446 له یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه و تۆمه‌تبار پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه".
س،ر
س،ر