کوردستانی

دوو هاوڵاتیی کورد لە سعودیە ئازادکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو هاوڵاتیی کورد لە سعودیە ئازادکران
مەودا میدیا-

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد توانرا دوو هاوڵاتیی هەرێمى کوردستان ئازادبکرێن کە لە سعودیە دەستگیرکرا بوون.

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژى سێشەممە رێکەوتی 5ی ئەیلولی 2023 لە دوای هەوڵى بەردەوامی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ حکومەتی شانشینی سعودیە، توانرا هەردوو هاوڵاتیی هەرێمى کوردستان (سەباح محەمەد موسا) و (سالار کەریم عەزیز) ئازاد بکرێن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر بە کەسوکاریان شادبوونەوە".

ئاماژە بەوەشدراوە "ئەو دوو هاوڵاتییە لە رێکەوتی 12ی ئابی 2023 لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی شانشینی سعودیە لە شاری (تائف) دەستگیرکرابوون"، روونیشکراوەتەوە، ئەم دوو هاوڵاتییە بە مەبەستی بینینی یاری تۆپی پێی نێوان دوو یانەی ئەو وڵاتە سەردانی شاری (تائف) یان کردووە و هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەدابوو تاوەکو شایانی سزادان و زیندانی کردن بن، ئەوەی روویداوە تەنها نەشارەزایی بووە بە هەندێک رێسای ئەو وڵاتە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan