کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ لە ئیدارەیەكی هەرێم دەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ لە ئیدارەیەكی هەرێم دەكرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەكرێتەوە، بڕیارە هەمان بەڕێوەبەرایەتییش لە پارێزگای هەڵەبجە بكرێتەوە.
 
بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبان، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پرۆژەکانی  رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاوڵاتییان و بەهێزکردن و پشتیوانیکردنی ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانە.

هەر دوێنێ سێشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویكردەوە، بڕیارە هەمان بەڕێوەبەرایەتیی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی ئاسانكاریی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییانی سنوورەكە بكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan