کوردستانی
تایبەت بە پێدانەوەی قەرزی پێشینە بڕیاری نوێ دەركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تایبەت بە وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانوبەرە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "رێنمایی ژمارە 9ی ساڵی 2023 هەڵدەوەشێندرێتەوە".
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023 رایگەیاند، لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرز و گەڕاندنەوەی پشکی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانوبەرە رێنماییەك هەڵدەوەشێننەوە و ئەوەش بەهۆی لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتییانە.
رێنماییەكە ژمارە 10ی2023ی وەزارەتی داراییە و تێیدا بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی رێنمایی ژمارە 9ی2023، تایبەت بە وەرگرتنەوەی قەرز و گەڕاندنەوەی پشکی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرە لە دەستبەر (کەفیل).
لە نووسراوەكەدا كە واژۆی ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە کە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە رەچاوکردنی بارودۆخی ئێستای هاوڵاتیی و فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان بڕیارەكە دراوە.
ژ.ع