کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەیامێك ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت ئەمڕۆ لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوە و تێیدا لەسەر چەند تەوەرێك گفتوگۆیان كرد گرنگترینیان پرسی مووچە و بودجەی هاوڵاتییان بوو.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكی حكومەت ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی دارایی 2023 کراوە، دواتر ئەنجامی گفتوگۆی شاندی دانوستانی هەرێمی کوردستان لە دوا کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا لەبارەی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئەندامانی شاندەکە خراوەتەڕوو.
ئەوەش دووپاتکراوەتەوە، حکومەتی هەرێم خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بۆ هەر هەوڵێک کە پێویستبێت بۆ دابینکردنی مووچە وشایستەکانی هەرێم، "کە جێگەی داخ و نیگەرانییە بەهۆی خەرجنەکردنی شایستەکانی هەرێـم لەلایەن بەغدا، مووچەخۆران دوو مانگە مووچەیان دواکەوتووە، لە کاتێکدا هەرێم هەرچی پێویست بووە و هەر پابەندییەک بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ هەبێت لە چوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێی کردووە".
هاوكات ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردووەتەوە کە لەبەرامبەر پابەندییەکانی هەرێم، پێویستە کۆی گشتیی شایستەی داراییەکانی بۆ خەرجبکرێت کە بە گوێرەی خشتەکانی بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2023، دەکاتە بڕی 16 تریلیۆن و 498 ملیار دینار، کە مانگانە بەپێی ژمارەکانی بودجە دەکاتە یەک ترلیۆن و375 ملیار دینار.
دەشڵێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی خۆی لە رۆژی 2023/9/3 لە دەرەوەی خشتەکانی بودجە و شایستەداراییەکانی هەرێم، بریاریدا بە شێوازی قەرز، تەنیا بڕی 500 ملیار دینار لە مانگەکانی 9، 10 ،11 خەرجبکرێت، لەکاتێکدا لەدوای مانگی 6 ەوە هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگی 7و8 خەرج نەکراوە و ئەوەش لە کاتێکدایە هەر لەگەڵ کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عیراق لە 2023/6/25 ، هەرێم پابەندییەکانی خۆی بە گوێرەی یاسای بودجە جێبەجێ کردووە.
ئەنجومەنی وەزیران لە بەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستییانەدا ، داوا دەکات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چاوخشاندنەوەی پێویست و دادپەروەرانە بە بڕیارەکەیدا بکاتەوە و شایستە داراییەکانی هەرێم بەو ژمارانەی لە خشتەکانی بودجە هاتوون بۆ هەرێم خەرج بکات، بە تایبەتیش تەرخانکراوەکانی مووچە کە مانگانە 906 ملیار دینارە.
لەلایەكی دیكەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوا لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێم دەکات "یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن لە داکۆکیکردن لە ماف ودەسەڵات وشایستە دەستوورییەکانی هەرێم. بۆ ئەو مەبەستەش، پێشنیاری سازدانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی هێز ولایەنە سیاسیەکانی هەرێم کرا بۆ خستنەڕووی راستییەکان".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە "ئەنجومەنی وەزیران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکات کە پشتیوانی هەرێمی کوردستان بن لە بەدەستهێنانی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی بەپێی دەستوور و رێککەوتنەکان و رێگەنەدەن چیتر مافەکانی خەڵکی کوردستان بە ناڕەوا پێشێلبکرێن".
ژ.ع