کوردستانی
ئەمەریكا بۆ دۆخی كەركوك: مادەی 140 جێبەجێ بكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا سەبارەت بە رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو لە کەرکوک راگەیاند "دەبێت ناکۆکییەکان لەرێگەی گفتوگۆ و کاراکردنەوەی مادەی 140 دەستووری عیراق چارەسەربکرێت".
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەكاتی هەرێمی كوردستان، لە وەڵامی پرسیارێكدا تایبەت بە دۆخی کەركوك وتی "بە وردی چاودێری گرژییەکانی کەرکوک دەکەین، سەرکۆنەی ئەو توندوتیژییانە دەکەین کە روویاندا و پرسەی خۆمان دەگەیەنینە کەسوکاری کوژراوەکان".
ئاماژەی بەوەشكرد، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات هەر ناکۆکییەک هەبێت لەرێگەی گفتوگۆ و کاراکردنەوەی مادەی 140 ی دەستووری عیراق چارەسەریبکەن.
هەر لەو كۆنگرەیەدا پرسیاركرا لە جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەبارەی گرژییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بەهۆی بودجە و بەشكردنی داهات، لەگەڵ پرسی نەوت و شایستە داراییەكان.
وەڵامی پاتێل لەوبارەیەوە ئەوەبوو "لەگەڵ هاوبەشانمان لە عیراق و هەولێر بەردەوام پەیوەندیمان هەیە و داوا لە نوێنەرانمان لە هەردوو شار دەكەم لەگەڵ بەرپرسانیان بدوێن بۆ روونكاریی زیاتر".
ژ.ع