کوردستانی

دوای مانگێك لە شێلانی هاوڵاتییەك بە ئۆتۆمبێلەكەی، دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای مانگێك لە شێلانی هاوڵاتییەك بە ئۆتۆمبێلەكەی، دەستگیركرا
مەودا میدیا-

تۆمەتبارێك پاش ئەوەی بە ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەكی شێلا، قوربانییەكەی جێهێشت، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023 رایگەیاند، تۆمەتبار (س ،م ،ق) بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە.

هۆكاری دەستگیركردنەكە بەپێی راگەیەندراوەكە، بەهۆی ئەوە بووە لە رێکەوتی 8ی ئابی 2023 لەسەر شەقامی 150 مەتری بە ئۆتۆمبێلەکەی لە هاوڵاتییەکی داوە بە ناوی ( دلێر عبدالقادر عبداللە).

ئەوەش هاتووە، لەئەنجامی رووداوەكە قوربانییەكە دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە و تۆمەتباریش هەڵهاتووە، بەڵام دواتر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە پاش نزیكەی مانگێك لە رووداوەكە دەستگیركرا.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan