کوردستانی

رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەنێوان میكسەرێك و زیاتر لە 13 ئۆتۆمبێل روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەنێوان میكسەرێك و زیاتر لە 13 ئۆتۆمبێل روویدا
مەودا میدیا-

بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی هەولێر - کۆیە بەهۆی تیژڕۆیی و لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە خۆی کێشا بە نزیكەی 13 ئۆتۆمبێلی دیکەدا و هەتا ئێستا ئاماری قوربانیان رانەگەیەندراوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت "لە رێگەی کەسنەزان، میکسەرێکی چیمەنتۆ کەبەرەو ناوشار هاتووە بەهۆی نەمانی برێکەوە خۆی کێشاوە بە 13ئوتومبێل ئینجا وەستاوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، ، دەرەنجامی رووداوەکە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان  پێنج کەس بەسووکی زامدار بوون، بەڵام زیانە مادییەکان یەکجار زۆرن.

سەرچاوەیەكی هەواڵیش بە مەودا میدیای راگەیاند، رووداوەكە بەهۆی بارهەڵگرێك لە جۆری "میكسەر" خۆی كێشاوە بە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی بریندارن، بەشێك لە بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

هاوكات بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە لە شوێنی رووداوەكە هەڵهاتووە و لەکاتی ئێستادا دیارنییە وەڕایکردوە بۆشوێنێکی نادیار.


ژ.ع 
Qaiwan
Qaiwan